حەماس: نوقمبوونی چادرەکان و مردنی منداڵان لە غەززە درێژەی جەنگی جینۆسایدە
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس ڕایگەیاند کە گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە بەدوای دۆخی کەشوهەوای سەخت و لێکەوتەکانی جەنگی جینۆساید، لەگەڵ کارەساتێکی مرۆیی ڕوو لە زیادبوون بەرەوڕوون.
حازم قاسم، وتەبێژی حەماس لە بەیاننامەیەکدا جەختی کردەوە کە نوقمبوونی چادرەکان و ناوەندەکانی نیشتەجێبوون و شەهیدبوونی منداڵان بەهۆی سەرماوە، ئەنجامی بەردەوامیی گەمارۆ و ڕێگریکردنە لە دابینکردنی پەناگەی گونجاو.
ناوبراو ڕایگەیاند کە هاتنەژوورەوەی کەمتر لە ١٠ لەسەدی سووتەمەنیی ڕێککەوت لەسەر کراو و کەمبوونی توندی ئامێرەکانی گەرمکردنەوە، دۆخەکەی قەیراناویتر کردووە.
قاسم جەختی کردەوە کە تواناکانی نیشتەجێکردنی هاوردەکراو بۆ غەززە بە هیچ شێوەیەک بەس نین و چادرەکان توانای بەرەنگاربوونەوەی دۆخی کەشوهەوای ئێستایان نییە؛ بابەتێک کە لەگەڵ هەر شەپۆلێکی سەرما، گیانی دانیشتووان هەڕەشە لێ دەکات.
ئەو هەرچییەک لە غەززە ڕوو دەدات بە درێژەی جەنگی جینۆساید وەسف کرد و وتی ئەگەرچی بۆردوومان کەم بووەتەوە، بەڵام کوشتوبڕ لە ڕێگەی نوقمبوونی خەڵک و مردنی منداڵان لە سەرما بەردەوامە.
وتەبێژی حەماس داوای هەنگاوی بەپەلەی نێوەندگیرەکان و وڵاتانی زامنی ڕێککەوتنی شەرم ئەلشێخی کرد بۆ هاتنەژوورەوەی ڕاستەقینەی پەناگە، لوانە خانووە ئامادەکراوەکان و دەستپێکردنی بەپەلەی ئاوەدانکردنەوەی غەززە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ٦٦٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ١٥١ کەس.
رژێمی داگیرکەر بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچە جیاجیاکانی کەناری ڕۆژئاوا چەندین هەڵمەتی ئەنجام دا. ١٠ کەسیان دەستبەسەر کرد کە یەکێکیان ئەسیرێکی ئازادکراو و یەکێکیان کچێک بوو.
هێزەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی جارێکی دیکە ڕێککەوتنی ئاگربەستی پێشێل کرد و هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەک لە ڕۆژهەڵاتی کەناری غەززە.